لە هەڵبژاردنی شەشەمین کۆبوونەوەی گشتیی یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە چوو، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بۆ جاری چوارەم بوو بە ئەندامی بەڕێولەرایەتیی یەکێتییەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسلاحوێب، لەم کۆبوونەوەیەدا هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکاکە بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەڕێوە چوو و ٣١ کەس لە پاڵێوراوانی ئەندامێتی، بە دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو هەڵبژێردران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ٦٥١ زانا و بیرمەند و وتاربێژی جیهانیی ئیسلامی لە ٩٢ وڵاتەوە لەم دیدارەدا ئامادە بوون.
لەم هەڵبژاردنەدا دکتۆر عەلی قەرەداغی وەک سەرۆکی یەکیەتییەکە هەڵبژێردرا، هەروەها موحەممەد حەسەن وۆڵد ئەلدادۆ، عیسام ئەلبەشیر، ئەحمەد ئەلخەلیلی، موحەممەد کۆرکماز، سالم سەقەف ئەلجەفری و عەبدولمەجید ئەلنەججار بە ڕیز وەک جێگری سەرۆک هەڵبژێردران. هەروەها پڕۆفیسۆر عەبدوڕڕەحمان پیرانی، سکرتێری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەم ماوەیەدا، بە ١٨٤ دەنگ لە پلەی بیستەمدا بوو و بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی سەندیکا هەڵبژێردرا.
پێویستە بگوترێ لەم هەڵبژاردنەدا، جگە لە د. قەرەداغی، سەرۆکی سەندیکا؛ د.عەبدوڕڕەحمان پیرانی، دکتۆر سەید ئەحمەد پەنجوڤینی (هەرێمی کوردستان)، عەبدولوەهاب ئەکینجی (تورکیا)، ڕەجەب سونکۆل سیراجەددین (تورکیا)، لە زانایانی کورد وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەم ڕێکخراوە جیهانییەی موسوڵمان هەڵبژێردران.
ناوی ٣٢ ئەندامی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئیتیحاد، بەپێی ڕیزی ژمارەی دەنگەکانیان بریتین لە:
سەلیم عەبدوسسەلام ئەلشێخی ٣٩٧
عەلی موحەممەد ئەلسەلابی ٣٤١
ئەحمەد عومەر ئەلعومەری ٢٧٢
نەواف هایل تاکاروری ٢٧١
جەمال عەبدولسەتتار ٢٤٨
خالید مۆخۆر عەبدوڵڵا مۆخۆر ٢٤٨
ڤێنیز ئەلمبرۆک ئەلفیسی ٢٤٨
جاسەر ئۆدە ٢٤٥
نورەددین ئەلخادیمی ٢٤٤
کامێلیا حلمی موحەممەد ئەحمەد ٢٢٦
فاتیمە عەبدوڵڵا عەزەم ٢٢٥
مەڕوان موحەممەد عائیش ئەبوو ڕەس ٢١٥
عەبدولوەهاب ئەکینجی ٢١٤
سەفۆت مستەفا خەلیلۆڤیچ ٢١٢
سەلمان ئەلحوسێنی ئەلنەندەوی ٢١٠
ئەحمەد کازم ئەلراوی ٢٠٥
فازڵ عەبدوڵڵا عەبد موراد ٢٠٥
حەمام بن عەبدوڕڕەحیم سەعید مەلحەم ١٩٢
سوڵتان ئەلهاشمی ١٨٦
عەبدوڕڕەحمان پیرانی ١٨٤
ئوسامە ئەحمەد جەژن عەبدوڵڵا ١٧٩
عەبدوڕڕەحمان عەبدوڵڵا مەحموود ١٧٦
ڕەمەزان خەمیس زەکی عەبدولتواب غەریب ١٧١
ئەحمەد عەبدولوەهاب مەجید پەنجاڤینی ١٦٠
خەیرەددین خۆجا ١٥٦
ڤان سەباکی بن ڤان ساڵح ١٥٥
عەبدوڕڕەزاق قاسوم ١٥٤
موحەممەد هاڕون ئەلخەتیبی ١٥٣
ڕەجەب سونکوڵ سیراجەددین ١٤٨
نەزیهه ئەمعاریج ١٤٦
بێلخایر تاهێری ١٤٢
حافز ئەلکەرەمی ١٤٢
پێگەی ڕاگەیاندنی ئیسلاح، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی شەشەمین کۆبوونەوەی گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، هەڵبژاردنی دروست و شایستەی پڕۆفیسۆر عەبدوڕڕەحمان پیرانی بۆ جاری چوارەم، وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی یەکیەتی، بە بەڕێزیان، کۆمەڵگەی سوننەی ئێران، ئەندامانی جەماعەت و هەموو لایەنگرانی پیرۆزبایی دەڵێ و لە بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتی ئەو پۆستە گرنگە هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازیت.
بۆچوونهکان